ئیلۆن مەسک مانگانە 45 ملیۆن دۆلار بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ترەمپ تەرخاندەکات

ملیاردێرە بەناوبانگەکەی جیهان، مانگانە بڕی 45 ملیۆن دۆلار، بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ترەمپ تەرخاندەکات.

رۆژنامەی ۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، ئیلۆن مەسک، ملیاردێرە بەناوبانگەکەی جیهان بەڵێنیداوە مانگانە بڕی 45 ملیۆن دۆلار، بۆ لیژنەیەکی سیاسی تەرخانبکات کە پشتگیری لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەکات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی داهاتووی وڵاتەکە.

ئیلۆن مەسک، پشتوانیی خۆی بۆ دۆناڵد ترەمپ دەربڕیوە، کە کاندیدە و کێبڕکێی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەکات بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی وڵاتەکە لە مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵدا.

مەسک لە لێدوانێکدا لەسەر هەوڵی تیرۆرکردنی ترەمپ دەڵێت، ” بە تەواوی پشتگیریی سەرۆک ترەمپ دەکەم و هیوای زووچاکبوونەوەی بۆ دەخوازم”.

چەند رۆژێک پێش ئێستا، ملیاردێر ئیلۆن مەسک، هاوکاریی پێشکەشی گروپێکی سیاسی کرد کە کاردەکەن بۆ هەڵبژاردنی ترەمپ وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا.

مەسک بە ئاشکرا رەخنەی لە سیاسەتەکانی بایدن گرتووە سەبارەت بە تەمەنی خۆی، پرسی کۆچبەران و ئۆتۆمبێلی کارەبایی.

ئیلۆن مەسک، یەکێکە لە ملیاردێرەکانی جیهان و خاوەنی کۆمپانیای تێسلا و پلاتفۆڕمی ئێکس-ە.

 

 

 

بابەتی پێشتر

پزیشکێک: هەرگیز دوای لەخەوهەستان قاوە مەخۆرەوە

بابەتی دواتر

عێراق لە هەوڵەکانی بۆ بوون بە ئەندام لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانیی بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 107 دۆلار مامەڵەی…
Total
0
Share