رێباز حەملان: بەهۆی پشووەوە ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان دەكەوێتە رۆژی پێنجشەممە

یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم دەڵێت، چاوەڕواندەكرێت رۆژی پێنجشەممە مووچەی هێزە ئەمنییەكان بنێردرێت و بە گەیشتنی پارەكە راستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان دەكرێت”.

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم دەڵێت، “سبەی لە هەرێم پشووی رەسمییە و رۆژی چوارشەممە لە عێراق هەر بۆیە چاوەڕواندەكرێت رۆژی پێنجشەممە مووچەی هێزە ئەمنییەكان بنێردرێت و بە گەیشتنی پارەكە بۆ هەرێم راستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی مووچەی دوو مانگی هێزە ئەمنییەكان دەكرێت”.

لەبارەی ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی تەمموز، رێباز حەملان وتیشی، “هەر كاتێك لیستەكان خرانە بەردەم وەزارەتی دارایی هەرێم راستەوخۆ دەنێرێت بۆ بەغداد.

بابەتی پێشتر

لە دابەشكردنی كارتی بایۆمەتریی دەنگداندا سلێمانی لەپلەی یەكەمدایە

بابەتی دواتر

ترەمپ بە رەسمی بووە كاندیدی كۆمارییەكان بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمریكا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share