لە دابەشكردنی كارتی بایۆمەتریی دەنگداندا سلێمانی لەپلەی یەكەمدایە

ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان رایدەگەیەنێت لە دابەشكردنی كارتی بایۆمەتریی دەنگداندا لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگاكانی عێراق سلێمانی لەپلەی یەكەمدایە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، راپۆرتی ھەفتانەی پڕۆسەی دابەشكردنی كارتی بایۆمەتریی دەنگدان لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگاكانی عێراق تێیدا ئۆفیسی ھەڵبژاردنەكانی سلێمانی پلەی یەكەمە لە ریزبەندیی ھەموو پارێزگاكانی عێراق لەرووی دابەشكردنی زۆرترین ژمارەی كارتی بایۆمەتریی دەنگدان ،كە بریتییە لە 8298 كارت لە ماوەی ھەفتەیەكدا.

دەشڵێت، ” لە رێگای 79 ناوەندی تۆماری سەر بە ئۆفیسەكە، لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی پارێزگای سلێمانیدا هەیە، رۆژانە لە كاتژمێر 8ی بەیانی تا كاتژمێر 2ی پاشنیوەرۆ هاوڵاتییان دەتوانن سەردانی ناوەندەكانی تۆماربكەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی كارتەكان.

بابەتی پێشتر

لەبارەی ناردنی مووچەی وەزارەتی كارەبا و هێزە ئەمنییەكان زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

رێباز حەملان: بەهۆی پشووەوە ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان دەكەوێتە رۆژی پێنجشەممە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەقامێكی سلێمانی دادەخرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتییان دەكاتەوە، بەهۆی كاركردن لە یەكتربڕی (ئارام)، شەقامی سەرەكیی لە گەڕەكی مامەیارەوە…
Total
0
Share