هۆشداری لەبارەی جۆرێکی مریشکەوە دەدرێت

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵی سلێمانی، لەبارەی جۆرە مریشکێکەوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات.

جەمال حسێن، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە شاری سلێمانی سێ جۆر پرۆژەی پەلەوەریی هەن، پەلەوەری گۆشت (مریشکی ناسک)، ئومەهات (هێلکە هەڵهێنەر)، لەگەڵ پرۆژەی هێلکەی خواردن.

دەشڵێت، مریشکی هێلکەی خواردن کە سوریش و سپییش دەگرێتەوە، لە یەکەم رۆژی هێلکەکردنیەوە هەتا ئەو کاتەی لە هێلکەکردن دەوەستێت کە ماوەی ساڵ و نیوێکە دەتوانرێت بخورێت، بەڵام کە لە هێلکە کردن دەوەستێت، نابێت بۆ خۆراکی مرۆڤ بەکاربهێنرێت، بەڵکو بەکاردەهێنرێت بۆ پرۆتینی ئاژەڵی بۆ خۆراکی ئاژەڵ و ماسی، لەگەڵ بەکارهێنانی بۆ دروستکردنی خۆراکی لەقوتونراو، کە ئەوەش لە وڵاتانی دەرەوە دەکرێت.

لەبارەی هۆکارەکەوە، دەڵێت، ئەو مریشکانە کاتێک لە هێلکەکردن دەوەستن رێژەی ریشاڵ و چەوری لە لەشیاندا زیاددەبێت، و گۆشتەکەی بەهای خۆراکی زۆر نزمە و هیچ سودێکی نییە.

باس لەوەش دەکات، “لە هەموو دونیادا رێگە نەدراوە ئەو مریشکانە بخورێن، ئەو بابەتە بۆ ترساندن و زیانگەیاندنی ئابوری نییە بە هیچ کەسێک، بەڵکو بابەتێکی زانستییە”.

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵی سلێمانی، دەڵێت، لە هەرێمی کوردستان هیچ لایەنێک نییە ئەو مریشکانە بەکاربهێنێەوە دوای ئەوەی لە هێلکە دەوەستنەوە، بەڵکو بە ناچاری و بە نرخێکی کەم دەخرێنە بازاڕەوە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە هاوکارییە هەواڵگری و ئەمنییەکان بچنە ئاستێکی باڵا

بابەتی دواتر

ئەنتارکتیکا.. ئەو کیشوەرەی نابێت زیاتر لە 100 کەس گەشتی بۆ بکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share