پلاندانانی عێراق: سەرژمێریی گشتی هاوڵاتییانی دەرەوەی وڵات ناگرێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، پرۆسەی سەرژمێریی گشتی کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت هاوڵاتییانی دەرەوەی وڵات ناتوانن بەشداریی تێدابکەن.

عەبدولزەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، پرۆسەی سەرژمێریی گشتی کە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، سەرجەم هاوڵاتییانی نیشتەجێی ناوەوەی وڵات بەشداریی تێدا دەکەن و هاوڵاتییانی دانیشتووی دەرەوەی وڵات ناگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی رێنماییەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرژمێری تەنها بۆ هاوڵاتییانی دانیشتووی ناو وڵاتەکانە.

ئاشکراشیکرد، لە رابردوودا هەر وڵاتێک هەوڵیدابێت سەرژمێری دانیشتووانی دەرەوەی وڵاتیشی بکات نەیتوانیوە سەرکەوتوو بێت و بگات بە ژمارەی راستەقینە.

بابەتی پێشتر

تازەلاوێك بەهۆی بەركەوتنی فیشەكەوە گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

دڵنیایی لەبارەی مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەران دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی بەرەو کوەیت بەڕێکەوت

بەیانی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە سەردانێکی فەرمی بەرەو کوەیت بەڕێکەوت. نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق …
Total
0
Share