رێكارێكی نوێ بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەستیپێكرد

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەدات و دەڵێت، “دەستكراوە بە رێكارە یاسایی و هونەرییەكان و پڕكردنەوەی فۆڕم”.

لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو شوێنانەی بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دیاریكراون بریتین لە تاسڵوجە، سۆتكە و تانجەرۆ كە رێكارەكان بۆ ئەو مەبەستە دەستپێكراوە و پێگەكانی نێردراوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی شارەوانی كە مەراسیمی تەواوبكرێت، 15 بۆ 17 هەزار دۆنم زەوی لە سلێمانی تەرخانكراوە.

ئاشكرایكرد، “لە پاڵ رێكارە یاسایی و هونەرییەكان دەستكراوە بە پڕكردنەوەی فۆڕم لەلایەن فەرمانبەرانی شارەوانییەوە كە نزیكەی 1750 بۆ 1800 فۆڕم پڕكراوەتەوە”.

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی جەختیكردەوە وتیشی، “لە بەرامبەر پێدانی یەك مەتر زەوی پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت كە نرخێكی رەمزییە”.

بابەتی پێشتر

تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل لە هەڵەبجە دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت: هیچ گرفتێكمان نییە بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە رێگای كۆمپانیای سۆمۆوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share