سبەینێ شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

سبەینێ شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی نیسان-ی ئەمساڵ دابەشدەکرێت.

عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سبەینێ لە پەروەردەکانی (سلێمانی، هەولێر، دهۆک، هەڵەبجە)، شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی نیسانی ئەمساڵ دابەشدەکرێت.

وتیشی، شایستەی دارایی ئەو مامۆستا وانەبێژانەش دابەشدەکرێت کە سەر بە پەروەردەی کوردیی کەرکوک-ن.

باسی لەوەش کرد، بەپێی رێنماییەکانی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، لەنێوان 250 بۆ 350 هەزار دیناریان بۆ خەرجدەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش بڕی 250 بۆ 400 هەزار دینار خەرجدەکرێت.

بەپێی دوایین ئامار، ئێستا نزیکەی 37 هەزار مامۆستای وانەبێژ لە هەرێمی کوردستاندا هەن.

 

بابەتی پێشتر

ئومێد خۆشناو: لە رێگای تانكەرەوە ئاوی پاك دەگەیەندرێتە ئەو هاوڵاتییانەی كە پێویستیان پێیەتی

بابەتی دواتر

لەبارەی ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share