لە گەڕەكێكی شاری هەولێر بەهۆی گرفتی كەمئاوییەوە هاوڵاتییان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوادەكەن گرفتەكەیان بۆ چارەسەربكرێت.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، كەمێك پێش ئێستا دانیشتووانی گەڕەكی كارێزانی هەولێر بەهۆی گرفتی كەمئاوییەوە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
راشیگەیاند، ماوەی نزیكەی سێ مانگە دانیشتووانی چەند گەڕەكێكی هەولێر بەدەست گرفتی كەمئاوییەوە دەناڵێنن و داوادەكەن گرفتەكەیان بۆ چارەسەربكرێت.