کەسێک بە تۆمەتی تەقەکردن لە ماڵی خەزووری دەستگیرکرا

ئۆپراسیۆنێكی پێشووی هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە لە چەند رۆژی رابردوودا تەقەی لە ماڵی خەزووری کردبوو.

ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لە رێکەوتی 10 ی ئەم مانگە تۆمەتبارێک تەقەی لە ماڵی خەزووری لە عەنکاوە و ماڵی و کوڕە خەزووری لە گەڕەکی پێنجی حەسارۆک کردبوو توانرا دەستگیربکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتبارەکە بە ناوی (أ ، ع ، أ) بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی تاوانەکەی ئەنجامداوە و لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەستبەسەر چەکەکەیدا گیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی دەربەندیخان: لە حاڵەتی ئامادەباشییداین

قائیمقامیەتی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی لافاو و حاڵەتی نەخوازراو لە ئامادەباشییداین. قائیمقامیەتی دەربەندیخان، بڵاویکردەوە، دوای پێشبینیی سەرچاوەکەشناسییەکان و…
Total
0
Share