لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترین گۆشتی سووری تێدا دەخورێت عێراق لە پلەی سێیەمدایە

لە ریزبەندی ئەو وڵاتە عەرەبییانەی زۆرترین بڕ لە گۆشتی سووری تێدا دەخورێت عێراق لە پلەی سێیەمدایە و لە ساڵێکدا پێویستی بە 580 هەزار تۆن لە گۆشتی سوورە.

بەپێی ئامارێک لە ریزبەندی وڵاتە عەرەبییەکاندا بۆ بەکارهێنانی گۆشتی بەستوو لە ئاستی تاکدا، کوەیت لە پلەی یەکەمدا دێت و لوبنان لە پلەی دووەم و عێراق لە پلەی سێیەمدا دێت.

هەر بەپێی ئامارەکە، عێراق ساڵانە پێویستی بە 580 هەزار تۆن لە گۆشتی سوورە لە کاتێکدا بڕی بەرهەمی ناوخۆی تەنها 320 هەزار تۆنە.

هەر تاکێکی عێراقی ساڵانە 12 بۆ 20 کیلۆگرام لە گۆشتی سوور دەخوات، بەم پێیەش پێویستە بە تێکڕا 300 دۆلار بدات بە گۆشتی سوور.

بابەتی پێشتر

بەغداد بڕێك پارەی دیكەی رەوانەی هەرێم كرد

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی: تا ئێستا هەفتانە هەزار و 700 کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانلەدەستدەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share