بەغداد بڕێك پارەی دیكەی رەوانەی هەرێم كرد

بڕی 10 ملیار دیناری شایستەی جوتیاران رەوانەی هەرێم كرا و بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانی دەڵێت، دوای تەواوكردنی رێكارەكان دەست بە دابەشكردنی دەكەن.

نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی ھەرێم لە لێدوانێكدا رایگەیاند، حکومەتی ناوەند بڕی 10 ملیار دیناری دیکەی پارەی گەنمی جوتیارانی رەوانەی ھەرێم کردووە، کە بڕی پێنج ملیار دیناری بۆ سلێمانی، سێ ملیاری بۆ ھەولێر و دوو ملیار دیناریش بۆ پارێزگای دھۆکە.

وتیشی، “دوای تەواوبوونی رێکارەکان، دەست بە دابەشکردنی چەکی پارەی جوتیاران دەکرێت و پارەکەیان وەردەگرن”.

تائێستا بەغداد 70 ملیار دیناری بۆ پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم رەوانە كردووە، نەوزاد كامیل وای وت.

دەربارەی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمیش باسی لەوەشكرد، 540 ھەزار تۆن گەنمی جوتیارانی ھەرێم وەرگیراوە و پڕۆسەكە بەردەوام دەبێت تا دەگاتە ئەو بڕەی دیاریكراوە كە بۆ ئەمساڵ 700 هەزار تۆنە.

هەفتەی رابردوو محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، وەرزی بەبازاڕكردنی گەنم لە پارێزگاكانی هەرێم لە باشترین دۆخدایە.

وتیشی، “حكومەتی ناوەند بۆ ئەمساڵ پشكی هەرێمی بە 700 تۆن دیاریكردووە، لەئێستاشدا ناوەندەكانی وەرگرتن لە هەرێمی كوردستان بڕێكی زۆرتری گەنمی ناوخۆ وەردەگرن كە بووەتەهۆی خۆبژێوی”.

بابەتی پێشتر

عێراق.. فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان لە رێگەی پارەدانی ئەلیکترۆنییەوە 2 ترلیۆن دیناری تێپەڕاند

بابەتی دواتر

لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترین گۆشتی سووری تێدا دەخورێت عێراق لە پلەی سێیەمدایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: پێنجشەممە وردبینی لە لیستی مووچە تەواودەبێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارە دەنێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “پێنجشەممە وردبینی لە لیستی مووچە تەواودەبێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارە دەنێردرێت”. سروە…
Total
0
Share