ئەمساڵ لە وەرزی حەجدا سعودیە پێداچوونەوە بە پێدانی فیزای ساڵی بە گەشتیاران دەکات

کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، بڕیار وایە ئەمساڵ لە وەرزی حەجدا سعودیە پێداچوونەوە بە پێدانی فیزای ساڵی بە گەشتیاران بکات بۆ ئەوەی رێگری لەو دۆخە بکات کە ساڵی رابردوو لە وڵاتەکە روویدا و ژمارەیەکی زۆر حاجی گیانیان لەدەستدا.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم لە چاوپێکەوتنێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە دوو ساڵی رابردوودا داوای زۆرمان لە هاوڵاتییان کرد کە بە ڤیزای گەشتیاری و ساڵی گەشتی حەج ئەنجام نەدەن، بەداخەوە قسەی زۆرمان پێوترا لەلایەن خەڵکەوە، بەڵام پێمان وابێت خەڵک ئێستا لە هۆشدارییەکانمان تێگەیشتن.

باسی لەوەشکرد، بۆ ئەمساڵ پلانێکی تایبەتییان هەیە بۆ ئەنجامدانی گەشتی حەج و گەشتە بەردەوامەکانی عومرە و دەیانەوێت هەموو جۆرە کێشەیەک لە حاجییان و عومرەکاران دووربخەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەکی باڵا پێکهێندراوە بۆ لێکۆڵینەوە لەو کەس و لایەنانەی بوونەتە هۆکار بۆ بردنی حاجییان بە رێگەی دیکە، جگە لە رێگەکەی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە.

داواشی لە هاوڵاتییان کرد، نەکەونە ژێر کاریگەری هیچ کۆمپانیا و لایەنێک و حەج لە رێگەی دەستی دووەوە نەکەن و خۆیان تووشی کێشە نەکەن.

لەبارەی بڕە پارەی حەجی ساڵی 2025 وە باسی لەوەکرد، بە دیناری عێراقی و بە دوو قیست وەردەگیرێت بەڵام تا ئێستا نرخەکەی دیاری نەکراوە.

تەواوی چاوپێکەوتنەکەی تۆڕی میدیایی ئێستا لەگەڵ، کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

سەرۆکایەتیی دادگای تێهەلچوونەوەی سلێمانی لەسەر بابەتێک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە روونکردنەوە دەدات. لە روونكردنەوەیەكی سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی…
Total
0
Share