گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمی مامۆستاكەی دەربەندیخان بەردەوامە

گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو مامۆستایەی لە دەریاچەی دەربەندیخان خنكا بەردەوامە و بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی دەڵێت، تیمێك لە گەرمیانەوە هاوكاریانە.

كەیوان ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، گەڕانی تیمەكانیان بۆ دۆزینەوەی تەرمی مامۆستا (سامان ئەحمەد) بەردەوامە كە ئێوارەی دوێنێ لەكاتی مەلەكردندا خنكا.

وتیشی، “گەڕانی تیمەكانمان لە شەوی رابردووەوە دەستیپێكردووە و تائێستا بەردەوامە و تیمێكی گەرمیانیش بەشدارن تیایدا”.

كەیوان ئەحمەد روونیشیكردەوە، قوربانییەكە، كە تەمەنی دەوروبەری چڵ ساڵە، لەگەڵ چەند هاوڕێیەكی نزیكیدا چوونەتە (بان قۆین) و لەوێ مەلەیكردووە، لەئێستاشدا تیمەكانیان لەو دەوروبەرە لە گەڕاندان.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. لە شەڕێكدا باوكی شەش منداڵ كوژرا

بابەتی دواتر

گەشكە چییە و چۆن چارەسەردەكرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share