ئەپڵ هاككەرێكی عەرەب خەڵاتدەكات

كۆمپانیای “ئەپڵ”ـی ئەمریكی، هاككەرێكی عەرەب خەڵاتدەكات و هۆكارەكەش ئاشكراكردنی “كەلێنێكی مەترسیدارە”.

عەبدلقادر موعیز گەنجێكی جەزائیرییە و بە هاككەری ئەلیكترۆنی ناسراوە، كۆمپانیای ئەپڵ لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی بڵاویكردەوە، ناوبراو “كەلێنێكی مەترسیدار”ی لە سیستمی ئاسایشی كۆمپانیاكەدا ئاشكراكردووە و بەوەش دوو جار ناوی خراوەتە لیستی “شكۆ”ی كۆمپانیای “ئەپڵ”ـەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەپڵ، عەبدلقادر كەلێنێكی لە بواری پرۆگرامدا ئاشكراكردووە كە بە (xss) دەناسرێت و لەوێوە هاككەران دەتوانن لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە سیستمی كۆمپیوتەری هاكبكەن و زیان بە بەكارهێنەر بگەیەنن و زانیارییەكانی ببەن.

لە بەرامبەر ئەو كارەیدا، كۆمپانیای “ئەپڵ” عەبدلقادر موعیزی بە پاداشتی دارایی خەڵاتكرد و بە فەرمی سوپاسنامەی ئاراستە كرد.

هاككەرە جەزائیرییەكە لە بارەی مەترسیداریی ئەو كەلێنەی ئاشكرایكردووە دەڵێت، “مەترسییەكەی لەوەدا بوو كە نەك تەنها بەكارهێنەرێكی ئاسایی، بەڵكو هاككەران دەیانتوانی لەو ڕێگەیەوە هەژمار و زانیارییەكانی ئەدمین و سەرپەرشتیارانی پێگە ئەلیكترۆنییەكانیش هاكبكەن”.

عەبدلقادر موعیز
بابەتی پێشتر

پشکنینێکی نوێ دەتوانێت 50 جۆری شێرپەنجە بەر لە دەرکەوتنی دەستنیشانبکات

بابەتی دواتر

بە ژمارە.. 10 دەوڵەمەندترین ژنەکانی جیهان کێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share