بایکۆت لە فەرمانگەیەک دەستیپێکرد

بەشێکی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد.

فەرمانبەرێکى بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەمڕۆ بەشێکی زۆری فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی دژی دواکەوتنی مووچە بایکۆتی دەوامیان کردووە”.

باسی لەوەشکرد، “داوای مووچەی مانگی چوار دەکەین و ناچینەوە سەر کارەکانمان تەنها بەشە هەستیارەکانی پەیوەست بە پرۆژەکان دەوام دەکەن و فەرمانبەرانی ناو بەڕێوەبەرایەتییەکە بایکۆتیان کردووە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مستەفا عەبدوڵا بۆ وتەبێژی حکومەتی هەرێم: ئەفەندی بەمێژوودا بچۆرەوە و ئەوجا باسی خیانەت بکە

ئەندامێکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو وەڵامی پێشەوا هەورامانی دەداتەوە و دەڵێت، “ئەرێ ئەوانەی سەرخان و ژێرخانی وڵاتیان تاڵانکردووە چین!؟”.…
Total
0
Share