ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم داوا لە حكومەتی عێراق دەكات مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایش بۆ هەردوو مانگی 5 و 6 خەرجبكات.
لە راگەیەندراوەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا هاتووە، داوا لە حكومەتی عێراق دەكات هەرچی زووە مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایشی هەرێم بۆ هەردوو مانگی 5 و6 خەرجبكات.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، داوادەكات شایستەكانی دیكەی هەرێم لە تەرخانكراوەكانی بودجەی تەشغیلیی و پڕۆژەكانی ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان خەرجبكات كە لە خشتە پەسەندكراوەكانی بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2024 پارەیان بۆ تەرخانكراوە وتائێستا هیچ بڕە پارەیەكیان بۆ هەرێم خەرجنەكردووە و لە سەرەتای 2024 یشەوە، هەرێمی كوردستان بەشی گەنجینەی فیدڕاڵیی لە داهاتە نانەوتییەكانی هەرێمی بە كاش بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ ناردووە.
حكومەت هەرێم دەشڵێت، “مانگانە لیستی مووچەی مووچەخۆران و تەرازوویی پێداچوونەوەی مانگانەی داهات و خەرجیی سەرجەم وەزارەتەكان، بە شێوەیەكی روون و شەفافانە ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق كراوە.