بڕی 60 ملیۆن دینار بۆ پێشینەى خانووبەرە بە هاوڵاتییانی عێراق دەدرێت

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق رایدەگەیەنێت، ئامادەکاریدەکەن بۆ ئەوەی بڕی 60 ملیۆن دینار بۆ پێشینەی خانووبەرە بە هاوڵاتییان بدات.

نەبیل سەفار، وتەبێژی وەزارەتەکە رایگەیاند، وەزارەتەکەیان رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر وەرگرتنی مامەڵەی هاوڵاتییان بۆ داواکردنی قەرزی خانووبەرە بە بڕی 60 ملیۆن دینار کە بە قیست بۆیان خەرجدەکرێت.

دەشڵێت، وەزارەتەکە بڕی 750 ملیار دیناری مسۆگەر کردووە، کە بەپێی رێنماییەکانی یاسای سندوقی نیشتەجێبوون خەرجدەکرێت، کە رێگە بە هەر هاوڵاتییەک بۆ داواکردنی قەرز دەدات، بەمەرجێک خاوەنی پارچە زەوییەک بێت کە لە 100 مەتر چوارگۆشە کەمتر نەبێت.

وتەبێژەکەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق باس لەوەش دەکات، نزیکەی شەش هەزار مامەڵەی قەرز هەیە کە بڕە پارەکەیان لە ماوەی کورتی داهاتوودا خەرجدەکرێت.

ئەوەش دەڵێت، سندوقی نیشتەجێبوون 17 هەزار مامەڵەی وەرگرتووە، کە 11 هەزاریان تا مانگی ئازاری ساڵی رابردوو تەواو بوون.

 

 

بابەتی پێشتر

سیستمی وەرگرتنەوەی پارەی قەرزی ئاو ئاسایی بووەوە

بابەتی دواتر

شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share