دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی گەرماوە لە هەشت پارێزگا پلەی گەرمی دەگاتە نیوەی پلەی کوڵان.
دەستەی کەشناسیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەینێ پێنجشەممە پلەی گەرمی بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت، لە پارێزگاکانی نەجەف و زیقار و موستەننا دەگەنە 51 پلەی سەدی، لە پارێزگاکانی واست و کەربەلا و میسان و دیوانییە و بەسرە دەگەنە 50 پلە.
ئاشکراشیکرد، بەغدادی پایتەخت پلەی گەرمی لە خوار پلەی کوڵانەوە تۆماردەکات و دەگاتە 49 پلەی سیلیزی.
هەربەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسیی عێراق، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی تا رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت و لە رۆژی شەممەوە کەمێک دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت.