ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی سازدەکات و دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان تاوتوێدەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و لە تەوەرەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکانى وەفدی هەرێمى کوردستان لەبارەى دەروازە سنوورییەکانى لەگەڵ عێراق و داواکارییەکانى بەغداد لەبارەى داهات و یەکخستنى رەسمى گومرگى تاوتوێدەكرێت.
بڕیارە لە بەشی دووەمی کۆبوونەوەکەدا پرسى دواکەوتنی مووچەى هێزە ئەمنییەکان و هاتنى وەفدی پشکنەرى دیوانى چاودێریى دارایى عێراق کە بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ وەزارەتى پێشمەرگە کۆببنەوە، گفتوگۆی لەبارەوەدەکرێت و وەزیرى دارایى دوایین زانیارییەکان دەخاتەڕوو.