لیستی مووچەی مانگی یەک جارێکی دیکە ئامادەدەکرێتەوە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە میدیای یەکێتی راگەیاند، جارێكی تر گۆرانكاری لە لیستی مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەران دەكرێت و لیستەكە ئامادە دەكرێتەوە و پاشان رەوانەی بەغداد دەکرێت، ئاماژەی بەوەشکردووە، گۆڕانکارییەکە بەهۆی داواکاریی بەغدادەوەیە.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان دەڵێت، “سەرباری ئەوەی سەرجەم ئامادەكارییەكانی لیستی مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەران تەواوكرابوون، بەڵام بەغداد داوای دەرکردنی ناوی ئەو فەرمانبەرانی کردووە کە بایۆمەترییان نەکردووە و ئەوانەش کە خانەنشین دەبن، هەر بۆیە جارێکی دیکە لیستەکان ئامادەدەکرێنەوە”.

بە گوێرەی زانیارییەکان، داواکارییەکە لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە کراوە و جەخت لە هەبوونی ژمارەی کەسیی بێهاوتا کراوە لەگەڵ دەرکردنی ناوی ئەوانەی خانەنشین دەبن لە لیستەکان و رەوانەکردنیان بۆ خانەنشینی.

سەرباری ئەوەی ئەمڕۆ 24ی مانگی کانوونی دووەمە، بەڵام تا ئێستا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نازان کەی و چۆن مووچەی مانگەکانی 12ی ساڵی رابردوو و مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵیان وەردەگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەڵبژاردن بەو شێوەیەی هەبوو زیاتر دەبووە مایەی لەكەداركردنی ئەزموونی هەرێم نەک بەهێزتركردنی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، یەكێتی پێداگری لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دەكات لەو وادەیەی دیاریكراوە، هەوڵەكانیشمان بۆ ئەوەبوو…
Total
0
Share