وشکترین بیابانی جیهان دەبێتە باخچەیەک لە گوڵ و گوڵزار

بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی لە چەند رۆژی رابردوودا ناوچەکەی گرتەوە، بیابانی ئاتاکاما لە وڵاتی چیلی بووەتە باخچەیەک لە گوڵ و گوڵزار.

بیابانی ئاتاکاما لە وڵاتی چیلی بە یەکێک لە وشکترین بیابانەکانی جیهان دادەنرێت، ساڵانە لە وەرزی زستاندا چەند جارێک بارانبارین دەیگرێتەوە.

جیاواز لە ساڵانی رابردوو ئەمساڵ لە وەرزی هاویندا چەند رۆژێک بارانبارینی بەخۆیەوە بینیوە، بەهۆیەوە رووبەرێکی فراوانی بە گوڵی سپی و مۆر رازاوەتەوە.

بارانبارینی بیابانەکە، بەهۆی دیاردەی ئالنینۆیە کە ناوچەکەی گرتووەتەوە، چاوەڕێ دەکرێت تا کۆتایی وەرزی هاوینیش چەند جارێکی دیکە ناوچەکە بارانبارین بەخۆیەوە ببینێت.
لە ساڵی 2015 ەوە تا ئێستا بارانبارینی پێشوەختە بیابانەکەی نەگرتووەتەوە.

بابەتی پێشتر

باشترین راهێنانەکان بۆ رزگاربوون لە چەوریی ورگ

بابەتی دواتر

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: سبەینێ کۆتا وادەیە بۆ وەرگرتنەوەی پەنجەمۆر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسی واده‌ى شه‌پۆلێكى دیكه‌ى بارانبارینى ڕاگه‌یاند

كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان پێشبینیدەكات، به‌هۆی درێژبوونەوەى نزمەپاڵەپەستۆى ‏دەریاى ناوەڕاست بۆسەر ناوچەکە، ڕۆژى شه‌ممه‌ بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.‏ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی…
Total
0
Share