هۆکاری زیادبوونی حاڵەتەکانی جیابوونەوەی هاوسەران ئاشکراکرا

دادگای باری کەسیی رەسافە بڵاویکردەوە، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کێشە ئابوورییەکان هۆکاری سەرەکین لە زیادبوونی حاڵەتەکانی جیابوونەوە لە عێراق.

بەپێی راگەیەندراوێکی دادگای باری کەسیی رەسافە، دوو هۆکاری سەرەکی لە پشت زیادبوونی حاڵەتەکانی جیابوونەوەوەن، یەکەمیان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لایەنی ئابوورین، جگە لەوەش پێکهاتەی بەها کۆمەڵایەتییەکان هەمیشە لە ململانێیەکی تونددا بووە لەگەڵ بەهاکانی دیکەدا ئەمەش بەشێکی دیکەی هۆکارەکان پێکدەهێنێت.

ئەحمەد جاسب دادوەری یەکەمی دادگاکە دەڵێت، پێکهاتەی بەهای عێراق ناتوانێت بەرگەی رووبەڕووبوونەوەی ماوە درێژی بەهاکانی دیکە بگرێت بۆیە هەمیشە لە ململانێدایە لەگەڵیاندا.

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کێشە ئابوورییەکان و نەخوێندەواری و کێشەی نیشتەجێبوون و ئامادەنەبوونی گەنجان بۆ بەردەوامیدان بە پڕۆسەکە و هاوسەرگیریی پێشوەختە لە هۆکارە سەرەکییەکانی جیابوونەوەن.

بەپێی ئامارێک لە ساڵی 2022 دا 70 هەزار خێزانی عێراقی هەڵوەشاونەتەوە کە بە تێکڕا دەکاتە 200 خێزان لە رۆژێکدا.

بەپێی ئامارێک لە ساڵی 2023 دا رۆژانە بە تێکڕا 300 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە.

لەنێوان ساڵانی 2020-2021 15 هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لەنێوان ئەو کەسانە تۆمارکراوە کە تەمەنیان نەگەیشتووەتە 15 ساڵان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا هەڵوێستی خۆی لەبارەی یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەربڕی

ئەمریكا هەڵوێستی خۆی لەبارەی یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەربڕی و بەرپرسێكی ئەو وەزارەتەش دەڵێت، “ئەم…
زیاتر ببینە

یۆنامی: ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی چالاكوانانی بادینان كراون جێگای نیگەرانیی ئێمەن

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت، ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد هێشتا بە چارەسەری تەواو نەگەیشتووە، سەبارەت بە چالاكوانانی…
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو تەواوكاریی مووچەی مانگی 11 بنێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو بەغداد تەواوكاریی مووچەی مانگی 11 بنێرێت. د. بڕیار رەشید، ئەندامی…
Total
0
Share