ئەو خۆراكانەی باشترە لە كەشی گەرمدا نەخورێن

لەگەڵ زیادبوونی پلەی گەرمیدا پزیشكێكی پسپۆڕ چەند رێنماییەك لەبارەی خواردن و خواردنەوە لە كەشە گەرمەكاندا دەدات.

ئەلێكسی بیرجنیكۆف، پسپۆر و شارەزای بواری خۆراك دەڵێت، كاتێك پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە، باشترە رۆژانە 2.5-3 لیتر شلەمەنی بخورێتەوە، ئەگەریش كەسەكە وەرزش بكات، پێویستە بڕێكی زیاتر بخوات “نزیكەی چوار لیتر”، بەڵام ئەمە بەسەر ئەو كەسانەدا جێبەجێ نابێت كە كێشەی دڵ و گورچیلەیان هەیە، چونكە سیستمی خواردنەوەی ئەوان جیاوازە.

ئەو رێنوێنیش دەكات بە وازهێنان لە قاوە، ترشەمەنییەكان، خواردنی سوێر و پڕ بەهاراتەكان.

هەرچی سەبارەت بە خۆراكە پرۆتینییەكانە -گۆشتی سورەكراو و مریشك و ماسی و پەتاتە و پاقلەمەنییەكان- هەرسكردنیان كاتێكی زۆرتری پێویستە، واتە وزەیەكی زیاتریان دەوێت، ئەمەش ئەركی سەر جەستە زیاتردەكات و دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و تێكچوونی تەندروستی.

ئەو پسپۆڕە پێیوایە باشترین بژاردە خۆراكە كالۆریی كەمەكانە وەك (زەڵاتەی سەوزە، شۆربا، شیرمەنییەكان، ژەمە سوك و ساردەكان) هەروەها دووركەوتنەوە لە شیرینی و خواردنە خێراكان.

لە كۆتاییشدا دەڵێت، باشترە لە پلەی گەرمیی بەرزدا زەڵاتەی فرە پێكهاتە نەخورێت، چونكە پلەی گەرمیی زۆر ماوەی بەكارهێنانی زۆر كەم دەكاتەوە، بەهۆی زیادبوونی بەكتریا تیایدا بەشێوەیەكی خێرا، كە دەبێتەهۆی ژەهراویبوونی جەستە و تووشبوون بە نەخۆشییە جۆراوجۆرەكان.

بابەتی پێشتر

هاوڵاتییان لەبارەی بەشەخۆراكی مانگانەوە ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی دواتر

8ی تەمموز.. هەنگاوێك بۆ راستكردنەوەی رێرەوی حزب و كۆتاییهێنان بە تۆقاندن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share