بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی: ئەوەی ئەمساڵ لە ئاووهەوای هەرێمی کوردستان ڕوویدا دیاردەیەکی دەگمەن بوو

بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە 19ی ئازار تا 6ی نیسان بە نزیکەیی هەموو ڕۆژێک بارانباریوە.

جەوهەر حەمەلاو، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “هەمیشە وا تێگەیشتووین کە بارانی بەهار تاوتاوە و چەند ڕۆژێک بەسەریەکەوە نییە، بەڵام ئەمساڵ لە 19ی ئازارەوە تاوەکو 6ی نیسان، بە نزیکەیی هەموو ڕۆژێک بارانباریوە، بۆیە ئەوەی ئەمساڵ لەم چەند مانگەی بەهاردا ڕوویداوە، دیاردەیەکی دەگمەنە لە ئاووهەوای هەرێمی کوردستاندا”.

وتیشی، “لە ساڵانی ڕابردوو دابەشبوونی ڕێژەی دابارین لە ساڵەکەدا بەمشێوەیە بوو، %15ی لە پایزدا دەباری، %50ی ڕێژەکە لە زستاندا دەباری، لە %35ەکەی دیکەشی لە بەهاردا دەباری، بەڵام ئەوەی ئەمساڵ بینیمان بە ڕێژەی %50 زیاتر لە بەهاردا باریوە، ئەوەشی وایکردووە ئەم گۆڕانکاریانە دروستببێت، گۆڕانکارییەکانە لە ئاووهەوادا”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پەروەردە لەبارەی فرۆشتنی ئاژەڵ لەلایەن پەروەردەی سلێمانییەوە: سوپاستان دەکەین

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لەبارەی فرۆشتنی ژمارەیەک ئاژەڵ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانییەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا سەرەڕای سوپاسی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو 857 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایكبوون

لە مانگی رابردوودا 857 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی لەدایكبوون. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مانگی…
Total
0
Share