ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: سوورین لەسەر ڕەتکردنەوەی کامێراکانی تیژڕەوی

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، سوورین لەسەر ڕەتکردنەوەی بڕیارەکانی پەیوەست بە کامێرای دیاریکردنی تیژڕەوی.

ڕەمەزان نامیق ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، “ئەنجومەنی پارێزگا سوورە لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکانی تایبەت بە ڕەتکردنەوەی دانانی کامێرای تیژڕەوی و چاودێری و بۆ ئەو مەبەستە وەکو ڕێککاری دووەم لە ڕێگەی چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگا داوای ڕوونکردنەوە لە بەرزترین دەسەڵاتی جێبەجێکار دەکات، کەهۆکاری جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانمان چییە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بە پێی یاسا هەر بڕیارێک لە ئەنجومەنەوە دەربچێت پێویستە پارێزگار و سەرجەم فەرمانگە حکومییە پەیوەندیدارەکان پێوەی پابەند بن، بە پێچەوانەوە بەرپرسیارێتی یاسایی و ئیداری و مێژووییان دەکەوێتە سەر شان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتی ڕێكخستنەوەی ڕسومات و داهاتەكان ئامادەیە و نزیكە بكەوێتە بواری جێبەجێكردن

قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، سە‌رپە‌رشتیی كۆبوونە‌وە‌ی ڕێكخستنە‌وە‌ی ڕسومات و پێداچوونە‌وە‌ بە‌ داھاتە‌كانی حكومە‌ت كرد، جە‌ختیكردە‌وە،‌ دە‌بێت…
Total
0
Share