لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەكانەوە زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هیچ گرفتێك بۆ ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان نییە و هەرێم لیستی مووچەی ناردووە و پێویستە بەغداد مووچەی هێزە ئەمنییەكان بنێرێت.

سیپان عەزیز، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان هیچ گرفتێكی یاسایی و كارگێڕی نییە و پێشتر لیستی هێزە ئەمنییەكان وردبینی تێدا كراوە و حكومەتی هەرێم ئامادەیی دەربڕیوە كە بەغداد هەر كات بیەوێت وردبینی لە لیستەكاندا بكات تاوەكو مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دوانەكەوێت.

وتیشی، “لەئێستادا لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان وردبینی تێدا دەكرێت و بابەتی مووچەی هێزە ئەمنییەكان بە سیاسی كراوە و ناكرێت هەموو مانگێك وردبینی لە لیستی مووچە بكرێت و گرفت دروستبكرێت”.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی: پرۆژەکانی بواری وەبەرهێنان خێراتر تەواو دەکرێن

بابەتی دواتر

ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی فەرەنسا راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share