سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی: پرۆژەکانی بواری وەبەرهێنان خێراتر تەواو دەکرێن

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، ” پرۆژەکانی بواری وەبەرهێنان خێراتر تەواو دەکرێن”.

لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، لەسەرجەم پرۆژەکانی وەبەرهێنان کە تایبەتن بە سێکتەرە پێویستەکانی شاری سلێمانی پەلە دەکرێت و خێراتر تەواودەکرێن، بۆ بوژانەوەی جوڵەی زیاتری ئابوری لە شارەکەدا.

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 80 پرۆژە تەواوکراون، چەندان پرۆژەی دیکەش کارکردن تیایاندا بەردەوامە.

وتیشی، “کەرتی تایبەت هاوشانی کەرتی گشتی رۆڵێکی باشی لە پرۆژەکانی شاری سلێمانیدا هەبووە”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی نوێ بۆ ئامادەكردنی لیستی مووچە دەردەكات

بابەتی دواتر

لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەكانەوە زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی “بەلاڕێدابردنەوە” خوێندكارانی ناڕازی لە سلێمانی خۆپیشاندانەكانیان ڕاگرت

خوێندكارانی ناڕازی لە سلێمانی خۆپیشاندانەكانیان ڕاگرت، دانبەوەدا دەنێن خۆپیشاندانەكە بەلاڕێدابرا و ئامانجی ڕاستەقینەی خوێندكاران ونكرا. لە ڕاگەیەندراوێكی خوێندكارە…
Total
0
Share