بەرهەمهێنەری فیلمی تایتانیک و ئاڤاتار کۆچی دواییکرد

جۆن لانداو، بەرهەمهێنەری فیلمی تایتانیک و ئاڤاتار و براوەی خەڵاتی ئۆسکار لە چەندین فیلمی پڕداهات لە جیهاندا، لە تەمەنی 63 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

ئەو بەرهەمهێنەرە کە ماوەیەکی زۆر هاوبەشی بەرهەمهێنەری سینەماکار جەیمس کامیرۆن بوو، دوای ئەوەی زیاتر لە ساڵێک بەدەست نەخۆشی شێرپەنجەوە دەیناڵاند، لە ویلایەتی لۆس ئەنجلۆس کۆچی دواییکردووە.

جۆن کوڕی بەرهەمهێنەرانی هۆلیوود ئیلی و ئیدی لانداو بوو و پێشتر بۆ ماوەیەک لە بەشی کارگێڕی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی فیلم بەناوی 20th Century Fox کاریکردووە، هەروەها سەرپەرشتی هەریەکە لە فیلمی The Last Of The Mohicans  و Die Hard 2ی کردووە.

شانبەشانی کامیرۆن یارمەتی دروستکردنی فیلمی تایتانیکی بەناوبانگی ساڵی 1997ی دابوو کە یەکەم فیلم بوو لە بۆکس ئۆفیسی جیهانیدا داهاتەکەی یەک ملیار دۆلار تێپەڕێنێت، هاوکات فیلمەکانی دواتری بەشەکانی فیلمی ئاڤاتار بوو کە لە ساڵانی 2009 و 2022 بڵاوکرانەوە و توانی ژمارەی پێوانەیی تایتانیک بشکێنێت.

جۆن لانداو هاوبەشی لە بەرهەمهێنانی چەند فیلمێکی بەناوبانگی دیکەدا کردووە کە بریتین لە Honey و I Shrunk the Kids and Dick Tracy، هەروەها لە کۆمپانیای بەرهەمهێنانی کامیرۆن لایتستۆرم ئینتەرتەینمەنتیش بەڕێوەبەر بووە.

بابەتی پێشتر

بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران دارایی هەرێم چاوەڕێی بەغدادە

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێکی عێراق: ناکۆکیی سیاسی چارەنووسی بەشێک لە یاساکانی بە نادیاری هێشتووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share