ئەمریكا.. فڕۆكەیەك كەوت بەسەر خانوویەكدا و چەند كەسێك مردن

فڕۆكەیەك لە ئەمریكا كەوت بەسەر خانوویەكدا و بەهۆیەوە چەند كەسێك مردن و برینداربوون.

لە شاری ڤیكتۆریا لە ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا، فڕۆكەیەكی بچووك كەوت بەسەر خانوویەكدا و دوای ڕووخاندنی بەشێكی زۆری خانووەكە، فڕۆكەكە كەوتەخوارەوە و لەسەر شەقامی گەڕەكەكە جێگیربوو.

بەگوێرەی سەرچاوەكان، چەند كەسێك كە لەناو ماڵەكەدا بوون، گیانیان لەدەستداون و برینداربوون، بەڵام هێشتا ئامارێكی وردی قوربانییەكانی ڕووداوەكە بڵاونەكراوەتەوە.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەكە، ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ سەلامەتیی هاتوچۆ لە ئەمریكا، لێكۆڵینەوەی لە ڕووداوەكە دەستپێكرد.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share