ئاسایشی سلێمانی ئامارەکانی ساڵی 2022 دەخاتەڕوو

بەرپرسی لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی ساڵی 2022 دا 227 تۆمەتباری تێوەگلاو لە تیرۆر دەستگیرکراون و لەو ژمارەیەش 200 کەسیان دانیشتووی سلێمانی بوون.

عەمید پشتیوان بەهادین بەرپرسی لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “بۆ ئەمساڵ بەشی تیرۆری بەڕێوەبەرایەتییمان، 227 تۆمەتباری تیرۆریان دەستگیرکردووە کە 213 کەسیان لە رەگەزی نێرن و 14شیان مێن، لەم ژمارەیەش 200 کەسیان کوردی شاری سلێمانیبوون و رووبەڕووی دادگا کراونەتەوە و ئەوانی دیکەش خەڵكی شوێنەکانی دیکە بوون”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەوەی پەیوەندی بە ماددە هۆشبەرەکانەوەیە  408کەس دەستگیرکراون کە 80 یان بازرگان بوون و 328 بەکارهێنەربوون، کە لەو ژمارەیەش 357 کەسیان کوردن و ئەوانی دیکەش کەسانی بیانین”.

ئاشکراشیکرد، “پێنج کیلۆ تلیاک و 26 کیلۆ حەشیش و  733 کیلۆ شیشە و شەش کیلۆ هیرۆیین و 625 هەزار و 500 دەنکی حەپی ترامادۆڵ دەستییان بەسەرداگیراوە”.

بابەتی پێشتر

شۆفێرێك بە رووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

دایكێك و سێ منداڵ بە رووداوی هاتوچۆ بوونە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share