کرێکارێک لەکاتی کارکردندا گیانیلەدەستدا

کرێکارێک لەکاتی کارکردن گیانیلەدەستدا و کرێکارێکی دیکەش برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ هەینی کرێکارێکی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان، لەکاتی کارکردن لە یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لەسەر بینایەک کەوتە خوارەوە و گیانیلەدەستدا.

پۆلیسی زاخۆ دەشڵێت، ئەو کرێکارە تەمەنی 25 ساڵە، لەگەڵ کرێکارێکی دیکەدا لە نهۆمی چواری بینایەک لەسەر ئەسکەلە کەوتوونەتە خوارەوە و  بەهۆی سەختی برینەکەیەوە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە و کرێکارەکەی دیکەش بە سەختی بریندارە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیار رەشید: ناردنی مووچەی سێ مانگی كۆتایی ساڵ پێویستی بە رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی مووچەی سێ مانگی كۆتایی ساڵ پێویستی بە رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە و…
Total
0
Share