میدیای یەكێتی: شەڕی سەخت و فراوان لەناو قوڵایی دەڤەری بادینانە و رەخنە لە سلێمانی دەگرن

كەناڵی گەلی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ بەردەوامبوون و فراوانبوونی ئۆپەراسیۆنی هێزەكانی توركیا لەناو قوڵایی پارێزگای دهۆك، بەتایبەتی لە گوندەكانی دەڤەری بەرواری باڵا و گوندەكانی دەوروبەری ئامێدی و بەردەوامبوونی شەڕەكە لە نێوان هێزەكانی توركیا و پەكەكە، كەناڵی k24 كە بە كەناڵێكی هەواڵگری ناسراوە، وەك پیشەی هەمیشەیی خۆی بۆ ماوەی دوو رۆژە بەمەبەستی چەواشەكردنی هاوڵاتییان خەریكی هۆنینەوەی تۆمەت بە سلێمانی، گوایە پەكەكە لە سنووری سلێمانی هەیە و ئەمەش مەترسی لەسەر ناوچەكە دروستدەكات.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “ئێمە وەكو سەتەلایتی گەلی كوردستان نامانەوێت وەڵامی ئەو چەواشەكارییانە بدەینەوە، چونكە رایگشتی و خەڵكی كوردستان دەزانن مەرامیان لە بڵاوكردنەوەی ئەو تۆمەتبەخشینەوە و چەواشەكارییانە چییە و تەنها یەك پرسیار دەكەین و وەڵامی پرسیارەكە بۆ خەڵكی كوردستان بەجێدێڵین، ئەگەر پەكەكە لە سلێمانییەو مەترسی لەسەر ناوچەكە دروستدەكات،ئەی هێزەكانی توركیا بە بەكارهێنانی جۆرەها چەكی قورس و بە بەشداریی هێزە ئاسمانی و زەمینییەكان چەند رۆژێكە لەناو قوڵایی دەڤەری بادینان لە دژی چ هێزێك ئۆپەراسیۆنیان دەستپێكردووەو چ هێزێكیش لەناو قوڵایی خاكی بادینان لەدژی هێزەكانی توركیا دەجەنگن”؟

دەشڵێت، “زەحمەت نەبێ پێمان بڵێن چ قەزایەكی سەر بە پارێزگای دهۆك هەیە پەكەكە بوونی نەبێت”؟

كەناڵی گەلی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، هەر ئێوە نەبوون بڵاوتانكردەوە كە بەهۆی پەكەكەوە تەنها لە سنوری قەزای ئامێدی 208 دێهاتی قەزاكە چوڵكراون و پەندێكی پێشینان دەڵێت، (چاكی مەكە با خەراپ نەبێ).

بابەتی پێشتر

لە سنووری زاخۆ ئاگر كەوتەوە

بابەتی دواتر

ئۆرۆرا چییە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یه‌كێتى به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى عێراق ناكات

فراكسیۆنى یه‌كێتى به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ناكات و هۆڵی دانیشتنه‌كانى به‌جێهێشتووه‌. سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ به‌غداده‌وه‌…
Total
0
Share