شارەوانیی سلێمانی بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران بڕیاریدا

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەیەكی تایبەت بۆ تەواوكردنی رێكارەكانی ئیفرازكردنی زەوی و دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەراندا ئەنجامدرا و جەخت لە تەواوكردنی لیستی ناوی فەرمانبەرانی شارەوانی بە مەبەستی جێبەجێكردنی فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران كرایەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ، كۆبوونەوەی سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی لەگەڵ تیمی تایبەت بە دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و تەواوكردنی رێكارەكانی ئیفرازكردی زەوی بۆ دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەراندا ئەنجامدرا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، جەخت لە خێراكردنی پڕۆسەی ئیفرازكردنی زەوییەكان، ئامادەكردن و دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و تەواوكردنی لیستی ناوی فەرمانبەرانی شارەوانی بەمەبەستی جێبەجێكردنی فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران كرایەوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی بازرگانیی عێراق: بەرهەمی ئەمساڵی گەنمی جوتیاران نزیکبووەتەوە لە شەش ملیۆن تۆن

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك لە پەروەردەی هەولێرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share