زانیاریی نوێ لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەكان ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان وردبینی تێدادەكرێت و هەر كات پڕۆسەكە كۆتاییهات مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەكان دەنێردرێت.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان بۆ عێراق نێردراوە و وردبینی تێدادەكرێت و چەند تێبینییەك لە لیستەكە هەبووە و حكومەتی هەرێم چاكیبكات و وردبینی تەواوبێت بەغداد مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەكان دەنێرێت.

لەبارەی بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە، ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، “حكومەتی هەرێم دەیەوێت بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكی ئەهلییەوە بێت و بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق مووچە لە رێگای بانكی حكومییەوە دەبێت و بۆیە پێویستە ئەو بابەتە یەكلابكرێتەوە”.

بابەتی پێشتر

فۆڕمی دابەشكردنی زەوی بە مامۆستایان دەدرێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی بازرگانیی عێراق: بەرهەمی ئەمساڵی گەنمی جوتیاران نزیکبووەتەوە لە شەش ملیۆن تۆن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share