چین هەڵمەتێکی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەڵەوی دەستپێدەکات

کۆمسیۆنی تەندروستیی حکومەتی چین هەڵمەتێکی نوێی هۆشیاریی و میدیایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەڵەوی دەستپێکرد و ئاماژەی بەوەکردووە، نیوەی دانیشتووانی پێگەیشتوو لە چین بەدەست قەڵەویەوە دەناڵێنن.

ئاژانسی شینهوای چینی بڵاویکردەوە، ”ئامانجی هەڵمەتەکە کۆنترۆڵکردنی کێشە لەڕێگەی چەند دروشمێکەوە کە گرنگی بە پێشخستنی بیرۆکەی کۆنترۆڵکردنی خۆراک و خۆراکی هاوسەنگ و چالاکیی جەستەیی و خەوی تەندروست و چەند رێوشوێنێکی دیکە دەدات”.

لەوبارەیەوە گوو یانهۆنگ، وتەبێژی کۆمسیۆنی تەندروستیی حکومەتی چین لە لێدوانێکیدا ئەوەی خستووەتەڕوو، ”قەڵەوی کێشەیەکی جددی تەندروستیی گشتییە، بۆیە دەبێت دەسەڵات دەستوەردان بکات و دۆخەکە باشتر بکات”.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە ئاژانسەکە ئاماژەی پێکردووە، نیوەی دانیشتووانی پێگەیشتوو لە چین کێشیان زیادە یاخود قەڵەون، لەو رێژەیەش 19%ی منداڵانی خوار تەمەن 6 بۆ 17 ساڵ و 10%ی منداڵانی خوار تەمەن شەش ساڵ لە کێشیان زیادە یاخود قەڵەون.

زانایانی ئەو وڵاتە، هۆکاری ئەم کێشەیە دەگەڕێننەوە بۆ ئەو گۆڕانکارییە سەرەکیانەی کە لە خۆراکە چینییەکاندا روویانداوە، لەوانە زیادبوونی خواردنی بەرهەمە ئاژەڵییەکان و خۆراکە لە قوتوونراوەکان کە رێژەیەکی زۆر شەکر و چەورییان تێدایە لەگەڵ کەمبوونەوەی چالاکییە جەستەییەکان.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ سەرۆكی نوێی ئێران: چاوەڕێی هاریكاری و گەشەپێدانی هەماهەنگیین

بابەتی دواتر

لە کەلار ژمارەیەک هەلی دامەزراندن راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا هۆشداریدەدات لە کەوتنی وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان بەهۆی سزاکانەوە

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ڕوسیا “ڕوسکوزمۆس” هۆشداریدەدات لەوەی سزا سەپێنراوەکانی سەر ڕوسیا کاریگەریی نەرێنییان دەبێت لەسە وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی…
Total
0
Share