پۆلیسی راپەڕین: کەسێکمان دەستگیرکرد کە خۆی وەک کارمەندی هێزە ئەمنییەکان ناساندووە و هەڕەشەی کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، لە رانیە کەسێک دەستگیرکرا کە خۆی وەک کارمەندی هێزی ئەمنی ناساندبوو، هەڕەشەی لە کەسێک کردبوو و داوای کاری نەشیاوی لێکردبوو.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی راپەڕیندا ئەوەش هاتووە، دوای تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن هەڕەشەلێکراوەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخرا و بڕیاری دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارە نادیارەکە دەرچوو، دواتریش دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، کەسەکە دۆزرایەوە و دەستگیرکرا.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبار لەبەردەم دادوەر و پۆلیسدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و دادوەر بڕیاری راگرتنی بەگوێرەی ماددەی 430 لە یاسای سزادانی عێراقی دەرکردووە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

بابەتی پێشتر

گەنجێک لە چەمی سنکێ خنکا

بابەتی دواتر

دیوانی وەقفی سوونی: رۆژی یەکشەممە سەرەتای مانگی موحەرەمە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share