حکومەتی نوێی بەریتانیا پێکهێندرا

دوای بردنەوەی پارتی کرێکارانی بەریتانیا بە ئەنجامێکی بەرچاو بەراورد بە پارتی پارێزگاران و بردنەوەی هەڵبژاردنەکان و بەدەستهێنانی 412 کورسی پەرلەمانیی، کییەر ستارمەر بە سەرۆک وەزیرانی نوێی وڵات دیاریکرا.

دوای دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی نوێی وڵات، ئەنجێلا راینەر بووە جێگری سەرۆک وەزیران و یڤیت کۆپەر بووە وەزیری ناوخۆ و دەڤید لامی بووە وەزیری دەرەوەی وڵات و جۆن هێلی بووە وەزیری بەرگریی وڵاتەکە و رەچەڵ ریڤز بووە یەکەم ژنە راوێژکاری بەریتانیا کە پۆستی وەزیری گەنجینەی وەرگرت.

هاوکات، بریجیت فیلیپسۆن بووە وەزیری پەروەردە و ئێد میلیباند بووە وەزیری وزە،  ویس ستریتینگ بووە وەزیری تەندروستی، شەبانە مەحموود بە وەزیری داد، دەستنیشان کران.

هەر ئەمڕۆ، ستارمەر سوێندی خوارد متمانە بۆ سیاسەت بگەڕێنێتەوە و حکومەتێکی خزمەتگوزاری بنیات بنێت، لە یەکەم وتارەکەیدا وەک سەرۆک وەزیران ئەوەی راگەیاند.

هۆشداریشیدا لەوەی هەر پێشکەوتنێک کاتی دەوێت، سەرەتا  پێویستە باوەڕ بە سیاسەت بنیاتبنێنەوە و ئەو بێ متمانەیەی ئێستا هەیە تەنیا بە کردار چارەسەر دەبێت، نەک بە قسە.

دڵنیایشیدا، حکومەتەکەی خزمەتی هاوڵاتییان دەکات، جەختیکردەوە،  “سیاسەت دەتوانێت هێزێک بێت بۆ چاکە، ئێمە ئەوە نیشان دەدەین.”

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەرایەتیی KMCA: ریکلام بۆ بەرهەمێکی ساختە دەکرێت کە مەترسیی گەورە بۆ بەکارهێنەر دروستدەکات و خۆتانی لێ بەدووربگرن

بابەتی دواتر

گەنجێک لە چەمی سنکێ خنکا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share