لە کۆیە بنکەیەکی وەرگرتنی گەنم کرایەوە

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بنکەی وەرگرتنی گەنم لە کۆیە کرایەوە کە کارئاسانیی زۆر بۆ جووتیاران دەکات.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، ”بنکەیەکی وەرگرتنی گەنم لە کۆیه کرایەوە و ده‌ستكرا به‌وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران و پێشبینیش دەکرێت 15 تاوەکو 20 هه‌زار تۆ‌ن گه‌نم له‌و بنكه‌یه‌ وه‌ربگیرێت”.

دەشڵێت، ”كردنه‌وه‌ی ئه‌م بنكه‌یه‌ كارئاسانییه‌كی زۆر بۆ جووتیارانی سنووری كۆیه‌ ده‌كات به‌و پێیه‌ی ساڵانی رابردوو جووتیارانی ئه‌و سنووره‌ دەبوو بچنە هه‌ولێر بۆ راده‌ستكردنی گه‌نمه‌كانیان ئه‌وه‌ش تێچوویه‌كی زیاتری ده‌ویست و له‌سه‌ر جووتیارانی ئه‌و سنووره‌ گرانتر ده‌كه‌وت”.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی راپەڕین: دوو تۆمەتبار کە ماوەیەک خۆیان شاردبووەوە دەستگیرکران

بابەتی دواتر

رۆژێک پشووی رەسمی لە هەفتەی داهاتوودا راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كونسوڵی ئه‌مریكا بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكانی: لە شاخەکان زیاتر بیری گەورەیی خەڵکی هەرێم دەکەم

ڕۆب واڵه‌ر كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا، بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌كانی له‌ هه‌رێمی كوردستان، وتارێكی بڵاوكرده‌وه‌، لە هەموو کاتێک زیاتر باوەڕم…
Total
0
Share