سۆران عومەر: نووسراوەكەی دادگای فیدراڵی دەربارەی هەژماری من نییە

پەرلەمانتارێكی كورد رایدەگەیەنێت، نووسراوەكەی دادگای فیدراڵی باسی هەژماری من نییە و دەشڵێت، حکومەتی هەرێم نایەوێت تەوتین لە بانکی حکومی بکات بۆ ئەوەی کێشەی مووچە چارەسەرنەبێت.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، روونكردنەوەكەی دادگای باڵای فیدراڵی كە پشتبەستووە بە ماددەی 10 لە یاسای جێبەجێکردن ژمارە 45ی ساڵی 1980، بە هیچ شێوەیەك باسی یاسایی بوون و یاسایی نەبوونی هەژماری من نیە.

دەشڵێت، “لە هەموو عێراق بانکێک نییە مۆڵەتی بانکی ناوەندی نەبێت، ئەو لیستەی بانکی ناوەندی ناردویەتی لە سایتەکەی هەیە بە زانیاریی زیاترەوە، جارێکی دیکە دادگای فیدراڵی ئەڵێ تەوتین لە بانکی حکومی، بانکی ئەهلیش بۆی هەیە لە تەوتین بەشداربێت وەک لە عێراقدا (43) بانک بەشدارە لە تەوتیندا”.

دەربارەی جیاوازیی بانکی حکومی و بانكی ئەهلی لە تەوتیندا سۆران عومەر ئاماژەی بەوەدا، تەمویلی مووچە بۆ بانکی حکومیە و، پێویستە بانکی ئەهلی پارەی مووچە لە بانکی حکومیی رافیدەین و رەشید وەربگرێت، نەک راستەوخۆ پارەی مووچە بدرێت بە بانکی ئەهلی.

ئەو پەرلەمانتارە دووپاتیشیدەكاتەوە، “حکومەتی هەرێم نایەوێ تەوتین لە بانکی حکومی بکات، بۆ ئەوەی کێشەی مووچە چارەسەرنەبێت!”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە نزیك دەروازەی ئیبراهیم خەلیل دوو تانكەری گواستنەوەی سووتەمەنی سووتان و بەهۆیەوە دوو كەس برینداربوون

لە نزیك دەروازەی ئیبراهیم خەلیل دوو تانكەری گواستنەوەی سووتەمەنی سووتان و بەرگریی شارستانیی زاخۆ دەڵێت، “لە رووداوەكەدا شۆفێری…
زیاتر ببینە

دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە بۆ ماوەی دوو ساڵ دزیان لە فرۆشگایەک کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، دوو تۆمــەتبار دەستگیرکراون کـە سێ ساڵە بــە بــەردەوامی دزیــان لـــەفرۆشگـای خوێــندنگـایەكی ناو رانیە کـردووە.…
Total
0
Share