بڕیارێکی نوێ لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغداد دەرکرا

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا بڕیاردرا لیستی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغداد ئاراستەی حکومەتی عێراق بکرێت.

سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، حکومەتی هەرێم بڕیاریدا لیستی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغداد بۆ حکومەتی ناوەند بنێرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا دەرکراوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە  رابردوودا چەندین جار ئەو داوایەمان پێشکەشی ئەنجومەنەکە کرد.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكە هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

پەروەردەی عێراق لەبارەی ئەو خوێندکارانەی دەرنەچوون بڕیاریدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزترین ئاستی تۆماركرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهای دۆلار جارێكی دیكە بەرزبووەوە و ئاستێكی پێوانەیی تۆماركرد. لە بازاڕی دۆلارەكەی شاری سلێمانی، ئەمڕۆ بەهای…
Total
0
Share