نەتەوەیەکگرتووەکان و عێراق رێککەوتنێکیان واژۆکرد

وەزارەتی پلاندانانی عێراق و سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری دانیشتووان (UNFPA) یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان بۆ هاوکاریی هاوبەش واژۆکرد کە گرنگترینیان پڕۆسەی سەرژمێریکردنە.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، ”ئەمڕۆ، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنمان بەمەبەستی هاوکاریی هاوبەش لە چەندین بواردا لەگەڵ سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری دانیشتووان واژۆکرد و گرنگترینیشیان پڕۆسەی سەرژمێریکردنە”.

لەو بارەیەوە نێستۆر ئۆموهانجی، نوێنەری سندوقەکە لە عێراق لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، ”هەموو جۆرە پاڵپشتییەکی تەکنیکی پێشکەشی عێراق دەکەین لە پرۆسەی ئەنجامدانی سەرژمێریی دانیشتووان لەمساڵدا، هەروەها کاردەکەین بۆ کۆکردنەوەی سەرچاوە داراییەکان لە دەزگا نێودەوڵەتییەکانەوە بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەکە”.

زیاد عەواد کازم، سەرۆکی سیستمی ئامار و زانیاریی جوگرافی جەختی لەوە کردەوە، ”ئەم رێکخراوە پاڵپشتی  لە ئەنجامدانی سەرژمێریی دانیشتووان لە جیهاندا دەکات و سەرژمێریی ئەمجارە ئەلیکترۆنییە و پێویستی بە پشتیووانی و هاوکاریی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هەیە بۆ ئەوەی دانپێدانان و قبوڵکردنی نێودەوڵەتی بۆ بەدەستبهێندرێت”.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی: رێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان دەکرێت

بابەتی دواتر

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكە هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share