پۆلیسی سلێمانی: تەقەکەرێک دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەد تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە تەقەی كردبوو.

پۆلیس ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئەوەی زانیاری لەسەر تۆمەتبارێك كۆكرایەوە كە لەنزیك گەڕەكەكانی زڕگوێز و سەماوات تەقەی كردبوو هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەدەوە دەستگیربكرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباردا دەستیشگیرا بەسەر دوو چەك لەجۆرەكانی كڵاشینكۆف و دەمانچە و ژمارەیەكی زۆر فیشەك و شانەی كڵاشینكۆفدا.

تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 15 لەیاسای چەك راگیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمەوە

بابەتی دواتر

10 نهێنیی ژیانت کە نابێت ئاشکرایان بکەیت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share