بەهای 100 دۆلار بەربەستی 148 هەزار دیناری تێپەڕاند

لە ئێوارەی دوێنەوە بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە کردووە، ئێوارەی دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراودا 100 دۆلار بەرامبەر بە 148 هەزار و 300 دینار و بەیانی ئەمڕۆش لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکان 100 دۆلار بەرامبەر بە 148 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری ئەمڕۆی بڵاوکردەوە، 274 ملیۆن و 911 هەزار و 97 دۆلاری خستووەتەبازاڕەوە، لەو بڕەش 14 ملیۆن و 775 هەزار و 300 دۆلاری بەشێوەی کاش بووە و 260 ملیۆن و 135 هەزار و 797 دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵاتی بازرگانیی بووە.

بابەتی پێشتر

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رادەگیرێن

بابەتی دواتر

ئاگادارییه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێبڕینی موچە هەڵگیرا

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لێبڕینی موچە  هەڵدەگرن و موچەی ئەم مانگە بێ لێبڕین دابەشدەکەن. لە…
Total
0
Share