بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت، هێزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر، باندێکی دزیکردنیان دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “هێزەکانمان لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر، دوای بەدەستهێنانی زانیاری، باندێکی دزیکردنیان دەستگیرکرد کە پێکهاتوون لە چوار تازەلاو، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا، دانیان ناوە بە تاوانەکەیان و بە وتەی خۆیان، لە چەندین شوێن کەلوپەلی جۆراوجۆریان دزیوە”.
پۆلیسی راپەڕین دەشڵێت، لە دیارترین ئەو کەلوپەلانەی باندەکە دزیویانە بریتین لە (دەرگا و پەنجەرەی خانوو، کێبڵی کارەبایی، دەرگای ئۆتۆمبێل، موبەریدە و دەیان جۆری تر).
ئاماژە بەوەشدەکات، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی، تۆمەتباران راگیرکران و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.