رووداوێکی هاتوچۆ دوو برینداری لێکەوتەوە

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای – کەلار دەربەندیخان نزیک گوندی لەواوان دوو کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە دوو ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیۆندا سۆناتا و ئۆتۆمبێلێکی جۆری دۆج کە بە ئاراستەی کەلار هاتوون لە نزیک گوندی لەواوان پێکیانداداوە و بەهۆیەوە دوو کەس لە ئۆتۆمبێلی جۆری دۆج برینداربوون دۆخی تەندروستییان جێگیرە.

ئاشکراشیکرد، تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە.

بابەتی پێشتر

لە گەڕەکی راپەڕین ئۆتۆمبێلێک ئاگریگرت

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە: لە رۆژانی پشووشدا تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ئەنجامدەدرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share