لە گەڕەکی راپەڕین ئۆتۆمبێلێک ئاگریگرت

لە گەڕەکی راپەڕین لە شاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێک ئاگریگرت و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.

ئارام عەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نێوان گەڕەکی راپەڕین و قولەرەیسی ئۆتۆمبێلێک ئاگریگرتووە و لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنتڕۆڵکراوە.

هاوكات سامان نادر لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، لەلایەن تیمەکانمانەوە دوو برینداری رووداوەکە گەیەندراونەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار دۆخی تەندروستییان جێگیرنییە.

بابەتی پێشتر

چین لە تێپەڕاندنی ئەمریکا لە فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی کارەباییدا نزیکە

بابەتی دواتر

رووداوێکی هاتوچۆ دوو برینداری لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share