وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی: ئەو دوو کەسەی لە هەولێر تووشی تای خوێنبەربوون بوون گۆشتفرۆشن

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، دوو حاڵەتی پشتڕاستکراوەی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارکراون کە هەردووکیان پیشەیان گۆشتفرۆشییە.

سەرکار سورچی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، ئەو دوو کەسەی وەک تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون تەمەنیان 28 ساڵان و 32 ساڵانە هەردووکیان گۆشتفرۆشن.

ئاشکراشیکرد، دۆخی تەندروستیی هەردوو نەخۆشەکە جێگیرە و لە نەخۆشخانە لەژێر چارەسەری پزیشکیدان.

بابەتی پێشتر

چاوی زەوی یاخود چاوی بیابان

بابەتی دواتر

بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ئەمڕۆ 30 ملیۆن دۆلاری کاشی خستەبازاڕەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share