قوباد تاڵەبانی لەسەر سەرکەوتنەکەی حەسەکە پەیامێک ئاڕاستەی هەسەدە دەکات

قوباد تاڵەبانی لەبارەی ڕووداوەکانی ئەمدواییەی حەسەکەوە لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، ڕێزێکی زۆری هەیە بۆ بەردەوامی گیانفیدایی هێزەکانی سوریای دیموکراتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەوڵەکەی داعشدا.

لە نوسراوێکدا قوباد تاڵەبانی دەڵێت، ” تەقدیرێکی زۆرم ھەیە بۆ دواھەمین نەبەردی و گیانفیدایی ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، کە توانییان تیرۆریستە‌ داعشە ھەڵاتووەکانی گرتووخانەی غوێران دەستگیر بکەنەوە”.

تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکردووە، ” تیرۆریستانی داعش دەیانویست لە ڕێگەی دروستکردنی ڕووداوێکی ئاڵۆزەوە، ئارامیی ناوچەکە بشێوێنن و ڕیزەکانی خۆیان پتەو بکەنەوە”.

قوباد تاڵەبانی پەیامێکی ئاڕاستەی کەسوکاری شەهیدانی ئۆپەراسیۆنەکە کردووە و دەڵێت، ” ھاوخەمیی خۆمان بۆ کەسوکاری شەھیدانی ئۆپەراسیۆنەکە دەردەبڕین و ھیوای زوو چاکبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازین. ئەم ڕووداوە پێمان دە‌ڵێتە‌وە‌ کە؛ داعش ھێشتا مەترسییەکی زیندووە‌ و دەبێت لە ھەرێمی کوردستان و عێراقیش لێیان غافڵگیر نەبین و لە ئامادەباشیدا بین. ئەرکی ھەمووشمانە، بەرەنگاریان ببینەوە”.

ئەمڕۆ هەسەدە خۆڕادەستكردن و دەستگیركردنی 3 هەزار و 500 چەكداری داعشی ڕاگەیاند، لە زیندانی غوێران نزیكەی 60-90 چەكدار ماون تا ئێستا لە زیندانەكەدا خۆیان نەداوە بەدەستەوە.

هێزەكانی سوریای دیموكرات لە دوایین ڕاگەیەندراودا ئاشكرایكردووە، دوای ئەوەی زیندانی غوێران كۆنترۆڵكرا و نزیكەی 3 هەزار و 500 چەكداری داعش ناچار بە خۆڕادەستكردن كران، هێزەكانیان هەڵمەتێكی كێوماڵیان لەناو زیندانەكە دەستپێكرد.

بابەتی پێشتر

وەزیری تەندروستی: %70ی نەخۆشانی کۆرۆنا تووشبووی ئۆمیکرۆنن

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: لە سەنتەری شاری سلێمانی بەفر دەبارێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share