فازڵ نەبی: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغدادەوە خەرجکرا

فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دوێنێ یەکشەممە بەشێک مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی و خانەنشینی خەرجکرا و ئەمڕۆش مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی خەرجکرا.

بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ بڕیاری خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی هەرێمی کوردستان درا.

جەختی لەوەشکردەوە، دوێنێ مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی و خانەنشینان خەرجکراوە.

باسی لەوەشکرد، مووچەی مانگی ئایاری هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی دارایی عێراقە و لە وردبینیدایە و تا ئێستا خەرجنەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی سەردانی ئەو خوێندکارەی کرد کە لەخۆپیشاندانەکاندا لەلایەن کارمەندێکیانەوە لێیدرابوو

بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی سەردانی ئەو خوێندکارەی کرد کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لە خۆپیشاندانەکاندا لەلایەن کارمەندێکی ئاسایشەوە لێیدرا و…
Total
0
Share