بەهای دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دینای عێراقی بەرزبوونەوە بەخۆیەوە بینی.

ئەمڕۆ دووشەممە، 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 147 هەزار دینار و 800 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

لە پێش هاتنی جەژنی قوربان لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوەتەوە، هەرچەندە وا چاوەڕواندەکرا بەرزبوونەوەی نرخەکە زۆر نەخایەنێت، بەڵام تا ئێستا وادەی دابەزینەوەی بەهاکەی ئاشکرانەکراوە.

بابەتی پێشتر

عێراق سەرکەوتنی گەشتەکانی حەجی ئەمساڵی راگەیاند

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەک کرماشانی هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share